نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌رەوه‌ى ئێران، دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عه‌باس عراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئیسلامیى ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پەیوەندی تەلەفۆنییەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "تیایدا دوایین پێشهاته‌كانى ئۆپه‌راسیۆن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه‌كانى نێوان كۆمارى ئیسلامیى ئێران و ئیسرائیلیان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌كه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئاڵۆزیى زیاتر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕۆڵى خۆى بگێڕێت بۆ ڕاوه‌ستاندنى كرداره سه‌ربازییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى ناكۆكییه‌كان.
له به‌شێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، هه‌ردوولا تیشكیان خسته سەر ڕێككه‌وتنى ئه‌منیى نێوان عێراق و كۆمارى ئیسلامیى ئێران و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پابه‌ندیى هه‌رێمى به ڕێككه‌وتنه‌که‌وه، دووپات كرده‌وه.
مه‌ترسییه‌كانى ئه‌گه‌رى په‌ره‌سه‌ندنى زیاترى پێشهاته‌كان و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه بوو."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.